بووكە شووشەی راستەقینە

بووكە شووشەی راستەقینە
هەندێك لە ئافرەتان دەڵێن: جوانی هەم خۆشییە و هەمیش بەڵایە، ئەوانەی جوانن و شێوە و لەش و لارێكی ناسكیان هەیە، هەمیشە دووچاری داواكاری و سەیركردن و قسە پێگوتن دەبنەوە، ئەو دیاردەیە هەر تەنیا لەلای خۆمان نییە، بەڵكو لە وڵاتانی جیهانیش هەیە، ئەوەتا ئەو كچە رووسیە لەبەر جوانییەكەی دایك و باوكی ناهێڵن بچێتە دەرەوە، یان ئەگەر بچێت كەسێكی لەگەڵدا دەنێرن تا پاسەوانی بكات، ئەو كچە ناوی (ئەنجەلیكا كینۆڤا)یە، شێوەی ئەوەندە ناسك و جوانە كە لە بووكەشووشە دەچێ. تەمەنی (25) ساڵە، خاوەنی چاوێكی گەش و روخسارێكی زۆر ناسكە، پێستی سپی و نەرم و نیانە، درێژی باڵای دەگاتە (165) سەنتیمەتر و كێشی (41) كیلۆگرامە، تەنانەت ناوقەدیشی ناگاتە (40) سەنتیمەتر، بەهۆی ئەو جوانییەوە كاتێك دەچێتە دەرەوە، بێزار دەكرێت و ناتوانێت بە ئاسایی بێت و بچێت، هەر بۆیە تەنیا لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی پێوەندی بە خەڵكەوە دەكات و هەواداری زۆریشی هەیە.
Top