قوناغەكانی تەمەنی كچان، لە چەند بەشێكەوە پێكدێن، تەمەنی منداڵی و بەرەو كچ بوون و پاشان هەرزەكانی و خانمایەتی و ئافرەت، ئەو قوناغانە لە چەند ساڵێكدا دەردەكەون، ئەگەرچی كچان هەست بە خۆیان ناكەن تا لە تەمەنی هەرزەكاری نزیك دەبننەوە، كە تەمەنێكە نێوان (13 تا 19) ساڵی بەردەوام دەبێ، لەم ماوەیەدا هەموو رەوشێك دێتە رێگەت، جار جار وەك منداڵێك یاری دەكەیت، هەندێ جاریش خۆت لە نێو گەورەكاندا دەدۆزیتەوە، بە تایبەت لەو كاتەدا كە گرنگی تەواو بە خۆت دەدەیت و بەرەو گۆڕانكاری لە رەوشت و كردار و رەفتار و شێوەی جەستەشت دەچیت، هەر بۆیە كاتێك هەست دەكەیت كەوتیتە ناو ئەو قۆناغەوە، ئەو لایانانە رەچاو بكە و تا خانمێكی پڕ كەسایەتی و ناسكت لێت دەربچێت : هەوڵدە لەم تەمەنەدا كێشت ئەوەندە زۆر نەبێت و گرنگی بە جەستە و لەش و لارت بدە، چونكە تا دێ جەستەت گەورەتر دەبیت، ئەوەندە كاریگەر مەبە بە مۆدی كەسانی هونەرمەند و وەرزشكاران و بەڵكو شێوازی خۆت بۆ خۆت دیاری بكە. هەوڵبدە وەرزش بكەیت و تا تەندرووستیت باش بێت و ئاگاداری باری تەندرووستیت بە. خەوت باش بێت و پەرە بە بواری رۆشنبیری و زانیاری گشتی و زانستت بدە، كەسایەتیشت لە بیر مەكە، خاوەن كەسایەتییەكی بەهێز بە. وا چاكە كابانیش بیت و بتوانە خواردن حازر بكەی و لێزان بە. جلی شیاو لەبەر بكە كە لەگەڵ كەسایەتیت و كۆمەڵگادا بگونجێت.