تونێلی خۆشەویستی

تونێلی خۆشەویستی
هەر كەسێك بە نێو ئەو تونێلەدا رەت دەبێ، وەكو ئاشقان دەڵێن: لە خۆیەوە هەستی خۆشەویستی بۆ دروست دەبێت و ئەگەر تۆش لەوێ بیت، دڵت بۆ ئەوە دەچێ كە لەگەڵ دۆستەكەتدا بیت و دەستی لەناو دەستت بێت. ئەو تونێلە دەكەوێتە شاری (كلیفان) لە وڵاتی ئۆكرانیا. جاران ئەو تونێلە شوێنی تێپەڕبوونی شەمەندەفەڕ بووە، بەڵام دوای ئەوەی هێڵی شەمەندەفەڕی لەسەر نەماوە، ئیدی رێڕەوی رێگایەكە بە دار و گوڵ رازاوەتەوە، شێوەی وەك تونێلێكی لێهاتووە، كە ئەوەندە دڵڕەفێنە بۆتە شوێنێكی گەشتیاری، ئاشقان و خۆشەویستان لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا سەردانی ئەو تونێلە دەكەن و خۆشەویستییان لەگەڵ هاوسۆزەكانیان دەگۆڕنەوە. درێژیی تونێلەكە كە بە تونێلی سەوز ناسراوە، نزیكەی پێنج كیلۆمەتر دەبێت. زۆربەی ئەوانەی سەردانی ئەو شوێنە دەكەن دەڵێن: ئەوانەی سەردانی ئەم تونێلەیان كردووە، خۆشەویستییان بەردەوام بووە، وەك ئەوەی شوێنێكی پیرۆز بێت بۆ خۆشەویستی و هاوسۆزی و هاوژینی كە داهاتوویان قایمتر دەكات.
Top