ئارایشتەكانی قژی بووك بۆ ساڵی (2016)

ئارایشتەكانی قژی بووك  بۆ ساڵی (2016)
چەند رۆژێك بەر لە زەماوەند و ئاهەنگی گواستنەوە، كچان و خانمان لە سەرووبەندی خۆ ئامادەكردنن بۆ ئەو رۆژەی ساڵانێكە خەونی پێوە دەبینن، تا بووكێكی ناسك و بەرچاو و سەرنجڕاكێش بن، پێویستت بە هەموو هەنگاوەكانی جوانییە، تا لەو رۆژەدا لەسەر رووخسار و پرچ و دەم چاو و لەش و لارت شیكیان بكەیت، ئەوەی گرنگە و لە هەمووی زیاتر سەرنجی لەسەرە، بە تایبەت لەلایەن دەستەخوشكان و هاوڕێیانت، بریتییە لە ئارایشتی قژت، پێویستە شێوازە ئارایشتێكی ناوازە و جوان بۆ قژت بكەیت و مۆدێكی شایستەی بۆ دابین بكەیت، ئەگەرچی چەندین شێوازی تەسریحە هەن، بەڵام دیارترینیان كە بۆ مۆدی قژی بووكانی ساڵی (2016) دانراون، ئەوانەی خوارەوەن و تۆش یەكێكیان هەڵبژێرە لەگەڵ شێوازی رووخسار و ماكیاژ و جلت گونجاو بێت :
- ئارایشتی كێرلی : ئەوەی لە نێوان كچان بە كارێ ناسراوە، مۆدێكی نایابە لە جوانیدا، كە زۆربەی قژت لەم شێوازەدا بەلایەكی سەردا دەكەوێت، دەتوانی بەشەكەی دیكەش بە ئێكسسوار بڕازێنیتەوە.
- ئارایشتی سادە بە تاج، مۆدێكی ناوازەیە و زۆربەی كچان ئەو شێوازەیان بەلاوە گرنگە، بە تایبەت بۆ ئەوانەی پرچیان درێژە دەتوانن تاجێكیش لە پرچیان بدەن و بەمەش وەك بووكێكی شاهانە دەردەكەویت.
- ئارایشتی هەڵگیراو، شێوازێكی نایابە، كە زۆربەی بەشی پێشەوەی پرچ هەڵدەگیرێت بەرەو سەرەوە، چ بە سادە بێت، یان دەتوانی كەزی بچووك و لكی لێی بێتە خوارەوە، كە لە شێوەی بازنەیی یان شێوەی كێكدا دەردەكەوێت.
- ئارایشتی كەزی تەنیشت، یەكێكە لە مۆدە باوەكان، بە تایبەت بۆ ئەوانەی پرچیان خاو و كورتە، جگە لەوەی بەشی پێشەوە بە لایكدا دەبێت، هەروەها كەزی لوول بەلای تەنیشتی سەردا دەچێ و دەشتوانی ئێكسسواریشی لەگەڵدا بەكاربهێنێت.
- ئارایشتی ئاڵترۆ، بۆ ئەوانەیە كە پرچیان كورتە و یان قژیان تەنكە، جگە لەوەی ئەوانەی حەز ناكەن پرچی دەستكرد بۆ قژیان زیاد بكەن، دەتوانن ئەو ئارایشتە هەڵبژێرن، دانانی ئێكسسواریش زیاتر پرچت رازاوەتر و جوانتر دەكات.
Top