ئارایشتەكانی قژی بووك بۆ ساڵی (2016)
September 19, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- ئارایشتی كێرلی : ئەوەی لە نێوان كچان بە كارێ ناسراوە، مۆدێكی نایابە لە جوانیدا، كە زۆربەی قژت لەم شێوازەدا بەلایەكی سەردا دەكەوێت، دەتوانی بەشەكەی دیكەش بە ئێكسسوار بڕازێنیتەوە.
- ئارایشتی سادە بە تاج، مۆدێكی ناوازەیە و زۆربەی كچان ئەو شێوازەیان بەلاوە گرنگە، بە تایبەت بۆ ئەوانەی پرچیان درێژە دەتوانن تاجێكیش لە پرچیان بدەن و بەمەش وەك بووكێكی شاهانە دەردەكەویت.
- ئارایشتی هەڵگیراو، شێوازێكی نایابە، كە زۆربەی بەشی پێشەوەی پرچ هەڵدەگیرێت بەرەو سەرەوە، چ بە سادە بێت، یان دەتوانی كەزی بچووك و لكی لێی بێتە خوارەوە، كە لە شێوەی بازنەیی یان شێوەی كێكدا دەردەكەوێت.
- ئارایشتی كەزی تەنیشت، یەكێكە لە مۆدە باوەكان، بە تایبەت بۆ ئەوانەی پرچیان خاو و كورتە، جگە لەوەی بەشی پێشەوە بە لایكدا دەبێت، هەروەها كەزی لوول بەلای تەنیشتی سەردا دەچێ و دەشتوانی ئێكسسواریشی لەگەڵدا بەكاربهێنێت.
- ئارایشتی ئاڵترۆ، بۆ ئەوانەیە كە پرچیان كورتە و یان قژیان تەنكە، جگە لەوەی ئەوانەی حەز ناكەن پرچی دەستكرد بۆ قژیان زیاد بكەن، دەتوانن ئەو ئارایشتە هەڵبژێرن، دانانی ئێكسسواریش زیاتر پرچت رازاوەتر و جوانتر دەكات.
