جل و بەرگی بووك و زاوا لە جیهان

جل و بەرگی بووك و زاوا لە جیهان
داب و نەریتی هەر نەتەوە و وڵاتێك جیاوازە لەگەڵ هەر نەتەوەیەكی دیكە، هەندێكیشیان لە یەكتر نزیكن، ئەوەش بەپێی تیكەڵبوونی خەڵكی هەردوو نەتەوە، یان هەردوو وڵاتە، بەڵام زۆربەیان جیاوازییان هەیە، چونكە خەڵكی هەر وڵاتێك هەر یەكەو بە پێی نەریتی كۆمەڵگەی خۆی دیزاینی جل و بەرگی بۆ دەكرێت. وەك دەزانین جلی بووك و زاوا جلێكی ستاندارد و فەرمییە، كە بووكەخان زیاتر كراسی عەزیەی سپی لەبەر دەكات و زاواش قات و چاكێتی رەش، یان رەنگێكی دیكە، هەشن حەز دەكەن بە جلی فۆلكلۆر و نەریتی خۆیان رۆژی زەماوەندی خۆیان بەڕێ بكەن، واتە هەر یەكەو جلی تایبەت بە نەتەوەكە لەو رۆژەدا لەبەر دەكەن. لێرەدا نموونەی هەندێك لە جلی بووك و زاوای وڵاتان و نەتەوەكانی جیهان دەخەینەڕوو كە زۆربەیان جلی سەیر و رەنگاوڕەنگ و سەمەرەیە، وەك وڵاتانی: هیندستان، گانا، ژاپۆن، چین، نەرویج، ئەندەنووسیا، مالیزیا، هۆزنەكانی ئەفریقیا، بەڵام سەیرترینیان جلی بووك و زاوای ئوستكلەندایە، كە زاوا تەنوورەیەكی فولكلۆری خۆیانی لەبەرە و جلی بووكەش لەوەی زاوا سەیرترە.
Top