لەگەڵ گۆڕینی وەرز و مانگەكانی ساڵ، گۆڕانكاری بەسەر جل و بەرگ و ئێكسسوارەكانیشدا دێن، چونكە ئەوان بەندن بە مۆدی وەرز و مانگانەیان، بۆ نموونە، ئێكسسوارەكانی هاوینە و پاییز، جیاوازن، هەر یەكە شێوازێكن، لەگەڵ ئەوەشدا جار جارەش مۆدی ئێكسسوارەكان نێوان وەرزەكان دەردەكەون، هەندێك لەو ئێكسسوارانە بە ئێكسسواری دوو وەرزە دەناسرێن، كە دەتوانی لە دوو وەرزدا لەبەریان بكەیت، ئەو جۆرە ئێكسسوارەش بە جۆرێك دروست كران، كە هەندێكیان شێوە و نەخشیان مۆدی وەرزێكە، لە قەبارەشدا مۆدی وەرزێكی دیكەیە، یان بە پێچەوانەوە كاریان بۆ كردووە، بۆ نموونە : ئێكسسواری نەخش ورد، مۆدی ئێكسسواری پاییزە، ئەگەر ئەو ئێكسسوارە گەورەش بێت، واتە مۆدەكی لە ئێكسسوارەكانی وەرزی هاوین وەرگیرابێت، دەبێتە ئێكسسوارێكی نەخش ورد و قەبارە گەورە، ئەو ئێكسسوارە دەكرێت هەم لە هاوین كە بە گەورەیی دەناسرێت، هەم بۆ وەرزیش پاییزی كە شێوازە وردەكەی لێی وەرگیراوە، لە هەردوو وەرزدا لەبەر بكرێن.