به‌بێ به‌كارهێنانی هه‌وای گه‌رم قژت وشک بکەرەوە
September 17, 2016
رەنگا و ڕەنگ
له‌كاتی خۆشتندا بڕێكی زۆر بەلسەم بده له قژه‌كه‌ت به‌تایبه‌تی له‌به‌شی خوارووی قژت، چونكه یارمه‌تی قژ ده‌دات زوو ئاو هه‌ڵمژێت و به‌خێرای وشك بێته‌وه.
پێش چوونه ده‌ره‌وه له گه‌رماو به جوانی قژه‌كه‌ت بگوشه به ده‌ست و بهخاولیهكهی به‌كاریده‌هێنیت، بۆ ئه‌وه‌ی رزگار بێت له ئاوه زیاده‌كه‌ی قژت.
به ده‌ست یاخود به خاولیه‌كه‌ی ده‌ست قژت به‌خێراییه‌كی زۆر وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌رزی له‌سه‌ر بێت بجوڵێنه، چونكه یارمه‌تی خێرا وشك بوونه‌وه‌ی قژ ده‌دات به‌مه‌رجێك ده‌ست جوان له نێوان تاڵه‌كانی قژتدا بێت.
خاولیه‌كی لۆكه‌یی به‌كاربهێنیت باشترە، جگه له‌وه‌ی زیان به قژه‌كه‌ت ناگه‌یه‌نێت به خێرایش ئاوه‌كه‌ی هه‌ڵده‌مژێت، خاولی كاغه‌زیش به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ری هه‌یه له وشك كردنه‌وه‌ی قژ.
هه‌رگیز خاولی شێ‌دار به‌كارمه‌هێنه بۆ وشکكردنهوهی قژه‌كه‌ت، هه‌وڵبده وشك بێت تا به‌خێرای وشكی بكاته‌وه.
هه‌موو 10 خولهك جارێك دووباره به‌ده‌ست قژه‌كه‌ت رابوهشێنه، تا خێراتر وشك بێته‌وه ده‌كرێ بهخاولیهكهشت ئه‌م كرداره ئه‌نجام بده‌یت.
خەندان
