باڵاپۆش لەگەڵ ئەم ئەکسێسوارانە درەوشاوەتر دەبێت
September 16, 2016
رەنگا و ڕەنگ
دەتوانن ئەو ئەکسێسوارانە بەکار بھێنن کە بۆ بەشی پێشەوەی سەر دروست کراون، ئەویش بە دانانی لەسەر ڕووی پێشەوەی لەچک، بەم جۆرەش ستایلێکی جوانتر و سەرنجڕاکێشتر بە باڵاپۆش دەبەخشێت.
بەکارھێنانی ئەم ئەکسێسوارانە بە گوێرەی ئەو شوێنە دەگۆڕێت کە خانمەکە سەردانی دەکات، ھەندێکجار دەگونجێت لەگەڵ ماکیاژ و جلوبەرگ و پێڵاوەکانی بیگونجێنێت.
ئەگەر ئەو ئەکسێسوارانە لە کاتی پێویستدا دەست نەکەوت، ئەوا دەکرێت ملوانکەیەک، یان میدالیا و گوارەیەک بۆ ھەمان مەبەست بەکار بھێندرێت، بەم جۆرەش شێوازێکی جوان و جیاوازتر دەبەخشێت.
باسنیوز
