باڵاپۆش لەگەڵ ئەم ئەکسێسوارانە درەوشاوەتر دەبێت

باڵاپۆش لەگەڵ ئەم ئەکسێسوارانە درەوشاوەتر دەبێت
زۆربەی خانمان لە دەرکەوتنیان بە ستایلی دووبارە، ھەست بە بێزاری دەکەن، بە تایبەتیش لە بۆنە و ئاھانگەکان.
دەتوانن ئەو ئەکسێسوارانە بەکار بھێنن کە بۆ بەشی پێشەوەی سەر دروست کراون، ئەویش بە دانانی لەسەر ڕووی پێشەوەی لەچک، بەم جۆرەش ستایلێکی جوانتر و سەرنجڕاکێشتر بە باڵاپۆش دەبەخشێت.
بەکارھێنانی ئەم ئەکسێسوارانە بە گوێرەی ئەو شوێنە دەگۆڕێت کە خانمەکە سەردانی دەکات، ھەندێکجار دەگونجێت لەگەڵ ماکیاژ و جلوبەرگ و پێڵاوەکانی بیگونجێنێت.
ئەگەر ئەو ئەکسێسوارانە لە کاتی پێویستدا دەست نەکەوت، ئەوا دەکرێت ملوانکەیەک، یان میدالیا و گوارەیەک بۆ ھەمان مەبەست بەکار بھێندرێت، بەم جۆرەش شێوازێکی جوان و جیاوازتر دەبەخشێت.


باسنیوز
Top