دەڵێن دایك پشت و پەنای منداڵە، بە تایبەت كچ، هەر لەو كاتەی لە دایك دەبێ دایكەكە ئاگاداری دەبێ و لە هیچ شوێنێك بێ بەشی ناكات و هەردەم لەگەڵی دەبێ، تەنانەت دەیەوێ كچەكەی لە خۆی جوانتر و ناسكتر بێ، تا لە پێش هەموانەوە شانازی بە كۆرپەكەی بكات و بڵێ ئەوەیە خاتوونی من، ئەوەتا ئەو ئافرەتە لە وڵاتی ئەمریكا ئەو قسانەی سەرەوەی سەلماندووە، لەوەی كەوا بۆ هەر شوێنێك بچێ، كچەكەشی لەگەڵ خۆیدا ببات، (مۆرگان بریشتلەر) ئەو ئافرەتەیە كە كاری شاخەوانی دەكات، ساڵانێكە بەسەر ئەو شاخ و ئەوشاخ دەكەوێ، مۆرگان كچێكی (3) ساڵەی هەیە، لە پێشوودا لەبەر كچەكەی وازی لە كاری شاخەوانی هێنابوو، دوای ئەوەی بڕیاریدا كە دەست بكاتەوە بە هەڵگەرانی بەسەر شاخەكاندا، وێڕای ئەوەی لە خەمی كچە بچووكەكەی بوو، هایدی ئەو كچە بچووكەی مۆرگانە، هەر بۆیە تا كچەكەی هەست بە تەنیایی نەكات، لەگەڵ خۆیدا بەسەر شاخەكانی ئەو وڵاتەیان كردە جێگەی پێكەنین و جۆڵانی خۆیان، هەروەها بە بچووكترین شاخەوانی سەر چیاكان دادەنرێت، كە لەو تەمەنە بچووكەوە سەر چیای بەرز كەوتووە و تا ئێستاش سەلامەتە.