تەنوورەی درێژ بۆ ئەوانەی خولیای تەنوورەن

تەنوورەی درێژ بۆ ئەوانەی خولیای تەنوورەن
ئەو كچ و ئافرەتانەی خولیا و حەزیان بە لەبەر كردنی تەنوورەیە، رەنگە هەندێ جار بڵێن بۆچی ئەوەندە گرنگی بە پانتۆڵ دەدرێ و مۆدی تەنوورە فەرامۆش كراوە، بۆ وەڵامی ئەو پرسیارەیان، پسپۆران دەڵێن: لە هیچ كات و ساتێكدا مۆدی جلی تەنوورە فەرامۆش نەكراوە و هەردەمیش باو بووە، ماوە ماوە گۆڕانكاری لە شێوە و نەخش و دیزاینی تەنوورە دەكرێ، یان مۆدی تازەی لێی دەردەكەوێنرێت، ساڵی 2015 تەنوورەی كورت و سەر چۆك و ژێر چۆك باو بوو، هەروەها لە رەنگی سادە یان تاك رەنگ بوون، زیاتریش لە بۆنە و ئاهەنگ و گەشت لەبەر دەكران، بەڵام لە ئێستاوە مۆدی تەنوورەی ساڵی داهاتوودا جیاوازە لەگەڵ ساڵی پێشوو، لە سەرەكیترین جیاوازییەكاندا، شێوەی تەنوورەكەیە، مۆدی پێشوو كورت بوو، بەڵام مۆدی ساڵی داهاتوو درێژە و سەراپای بەشی خوارەوەی جەستە دادپۆشێت، ئەگەرچی ئەوانەی حەز بە تەنوورەی كورت دەكەن، ئەگەر ئەم جۆرە تەنوورەیە لەبەر بكەن، لەم مۆدە تازەیەدا نەخشەكایش گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، هەنگاوێكی دیكەش لەسەر ئەم تەنوورەیە كراوە، كە وەك تەنوورەی كورت تەسك نییە و بەڵكو، فراوانە و بەمەش شەپۆڵ شەپۆڵ رادەوەستێ لەبەر جەستەی كچان و خانمان.
Top