چەند ڕەنگێکی جلوبەرگ ئافرەتان جوانتر دەردەخەن

چەند ڕەنگێکی جلوبەرگ ئافرەتان جوانتر دەردەخەن
خانمان بەشێوەیەکی بەرچاو گرنگی بە ستایل و گونجاندنی ڕەنگی جلوبەرگەکانیان دەدەن و حەز دەکەن بە جوانی دەربکەون.
ئەو ڕەنگانەی کە لای خانمان باون و گونجاندیان ئاسانە ئەمانەن: ڕەش،سپی،سوور و بێجی، بەڵام بۆ دەرخستنی توانات لە ھەڵبژاردنی ڕەنگەکان، دەبێت ڕەنگی دیکەش تاقی بکەیتەوە.
ھەندێک لە ڕەنگی ئەو جلوبەرگانەی کە تا ئێستا کەم لەگەڵ یەک گونجێندراون و پێیان دەگوترێت (ڕەنگە سەرکێشەکان) کە زیاتر سەرنجڕاکێشیت دەردەخات، ئەو ڕەنگانەش ئەمانەن (شین و سوور، سوور و پەمەیی، زەرد و شین، پەمەیی و شینی کاڵ، قاوەیی و زەرد، سەوز و نیلی، پەمەیی و زەرد).


باسنيوز
Top