خێزانی گەورە و زەبەڵاحەكان بناسە

خێزانی گەورە و زەبەڵاحەكان بناسە
ئەگەر رۆژێك كەسێكت ناسی، ئەوەندە گەورە و زەبەڵاح بوو، مەپرسە بۆچی وای و چۆن وات لێهاتووە، تەنانەت ئەگەر بووە هاوڕێت و پاشان سەردانی ماڵیانت كرد، هەموو كەس و كارەكەی وا بوون، سەرسوڕمان مەبە و بە ئاسایی خۆت رەفتار بكە، ئەوەیە ژیانی سەرسەختی ئەو ئافرەتە بەریتانییە، كە ناوی (بیانكا برۆیز)ە، خۆی و كچە و منداڵەكانی بە شێوەیەكن، كە خەڵك لێیان دەترسێ و بەلایانەوە رەت نابێ، چونكە شێوەیان ئەوەندە گەورە و زەبەڵاحە، لیای كچی ئەو ئافرەتە جارێ تەنیا تەمەنی (12) ساڵە، كەچی (180) سەنتیمەتر دەبێ، هەروەها كچێكی دیكەی ناوی ئێمایە، كە (6) ساڵە نزیكەی (140) سەنتیمەترە، كێشەی ئەو خێزانە بۆ گرێیەكی بۆماوەیی دەگەڕێتەوە كە ساڵانێكە لە نێو خێزانەكەیاندا هەیە، ئەوەش وای كردووە كە زۆربەی ئەندامانی ئەو خێزانە شێوەیان گەورە بێ و جیاواز بن لەگەڵ هەموو كەسێكی ئاسایی.
Top