ماسکی مەعدەنوس بۆ قژێکی گەشاوە و بریقەدار

ماسکی مەعدەنوس بۆ قژێکی گەشاوە و بریقەدار
مەعدەنوس یەکێکە لە سەوزە بەسوودەکان کە ڕۆژانە بەکاریدەهێنین لە دروستکردنی خوارندا یان زەڵاتە یاخود بەجیا دەیخۆین، دەوڵەمەندە بەچەندین پێکهاتەی بەسوود وەک ڤیتامین کەی و سی کەی و ئاسن و فلافینویدز و ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە، کە سەرجەمیان هۆکارێکن بۆ بەهێزکردنی قژ و ڕێگریکردن لە هەڵوەرین و گەشەپێکردن و بریقەدارکردنی و ڕاگرتنی یەکسانی چەوری بێخی سەر.هەر بۆیە دەتوانیت لە مەعدەنوس ماسکێک دروست بکەیت و بەکاربهێنێت بۆ قژت، ئەگەر تووشی هەڵوەرین بووە یان بریقەی نەماوە و بێهێز بووە.
دوو کوپ گەڵای مەعدەنوس لەگەڵ دوو کەوچکی گەورە ئاوی گەرم تێکەڵ بکە بۆ ماوەی 20 خولەک پاشان بیدە لە خەڵاتە، دوایی ئەوەی ئاوێتەکەت ئامادەبوو بیدە لە سەرجەم بەشەکانی قژت بۆ ماوەی یەک کاتژمێر پێش چوونە گەرماو و خۆشتن، دوای تەواوبوونی ماوەکە با شامپۆ بیشۆ.


خەندان
Top