شاری یاری لە نێو ماڵەكەت

شاری یاری لە نێو ماڵەكەت
باپیرەیەك لە ئەمریكا خاوەنی (9) نەوە دەبێت و وەكو خێزانێك هەمیشە بەیەكەوە ژیان بەسەر دەبەن. نەوەكانی ئەو باپیرەیە زوو زوو داوای لێدەكەن كە منداڵەكان ببات بۆ شاری یاری، ئەویش بیرۆكەیەكی سەیری بۆ دێت و ئەوەندە هاتوچۆ بۆ شاری یاری و مەترسیی شاری یارییەكان لە نەوە و منداڵەكانی دووردەخاتەوە و دەست بە دروستكردنی شاری یاری لە ماڵەكەیدا دەكات. ئەو پیاوە ناوی (ستیڤ دۆبس)ـە و لە شاری فۆلرتۆن لە ویلایەتی كالیفۆرنیایە، لە بەشی دواوەی ماڵەكەیان كە بە باكیارد ناسراوە، شارێكی یاری بۆ منداڵەكانی دروست كردووە كە هەموو جۆرە یارییەكی منداڵانە و كات بەسەربردنی تێدایە و منداڵ و نەوەكانی لە جیاتی سەردانی شاری یاری بكەن، لە شاری یاری ماڵەكەیدا یاری خۆیان دەكەن.
Top