چۆن نینۆكی كورت بە شێوەیەكی درێژتر نیشان دەدەیت
September 6, 2016
رەنگا و ڕەنگ
كێشانی وێنەی گوڵ لەسەر نینۆك، ژێرەوەی نینۆك بە روونی بۆیە بكە، پاشان خاڵێك بە رەنگی زەردیش بۆ هەر نینۆكێك بكە، دواتر رەنگی سپی بۆ وێنەی گوڵ، شێوازی میوەش نینۆكەكان درێژ نیشان دەدەن، كە ئەوەش لە رێگەی بۆیەی سەوزەوە بۆ هەر نینۆكێك، شێوەی نیوە مانگیش لەسەر پەنجەی بچووكت بكەیت. كاتێك وێنەیەكی كارتۆنیت لەسەر نینۆكی پەنجەكانت كێشا، بەم چەشنە دیمەنی نینۆكت درێژتر دەردەكەوێت. شێوازی رەش، دەتوانی بە رەنگی رەشەوە نینۆكەكەت درێژتر نیشان بدەیت، بۆیەی سەرەكی لە رەنگی رەش بكە و دواتر رەنگی زەردی زێڕی لەسەر رەنگە رەشەكە بدە پاشان ئەنجامەكانی ئەو هەنگاوانە ببینە.
