دیکۆری ناوماڵ زۆر گرنگە، مەرج نیە بە کەلوپەلی گرانبەها ڕازێندرابێتەوە بەڵکو سەلیقە و وردی و دەستڕەنگینی تۆ ڕۆڵدەبینێت لە ڕازاندنەوەی شێوازی ناوماڵەکەت، دەتوانیت لەڕێگەی ڕەنگ و کۆمەڵێک پارچەی ناپێویستەوە شێوازی شوشە و گوڵدانەکانت بگۆڕیت و لەسەر مێزەکانی ناوماڵەکەت دایبنێیت.شوشە ئاویەکان یان سپییەکان نوێ بکەرەوە بەبەکارهێنای بۆیە و ڕەنگکردنی.سپڕای ڕەنگاو ڕەنگ هەیە و دەتوانیت بۆ ڕەنگکردنی دەفری شووشەکانت بەکاریبهێنیت بەپێی ئارەزوو.بەکارهێنای قردێلە و گوریس بۆ رازاندنەوە و گۆڕینی شێوەی شوشەکان، بەشێوازێکی جوان.دەکرێت پارچە قوماش یان پارچەی کەلوپەلی تر کە پێویست نیە بە بەکارهێنانانی کەتیرە چەسپ بنێی بە شوشەکانەوە شێوەیەکی جوان و نوێی لێدروست بکەیت، دەکرێت شوشەکان کۆن بن و بەکاریانبێنیتەوە.
خةندان