سێ زەیتی سروشتی بۆ کردنەوەی ڕەنگی پێست

سێ زەیتی سروشتی بۆ کردنەوەی ڕەنگی پێست
کاتێک دێینە دنیاوە خاوەن پێستێکی جوان و ساف و ڕەنگێکی سروشتین، بەڵام بە درێژای زەمەن و تێپەڕینی کات بەهۆی کەشوهەوا و تیشکی خۆرەوە ڕەنگی پێست گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ڕەنگە ئەمەش کاربکاتە سەر شێوەی ڕوخسارت و جوانی پێست تێکبدات، بەڵام دەتوانیت لەڕێگەی بەکارهێنانی زەیتی سروشتیەوە ڕەنگی پێست بکەیتەوە و ساف و بریقەداری بکەیت.
زەیتی لیمۆی بۆندار
ئەم زەیتە لە توێکڵی لیمۆ دروستدەکرێت، یارمەتی گەشانەوەی پێست و بریقەدارکردنی دەدات و ڕەنگە سروشتیەکەی دەپارێزێت، دەکرێت 5 دڵۆپ زەیتی لیمۆ تێکەڵی کەوچکێکی گەورە ئاو بکەیت یان زەیتی بادام یان گوێزی هیندی، پاشان بیدە لە پێستی ڕوخسارت یاخود هەموو بەشەکانی لەشت، جگە لە پاراستنی بۆنێکی خۆش بە لەشیش دەدات.زەیتی بادام
یەکێکە لە زەیتە بەسوودەکان بۆ پاراستنی پێست و قژ، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینات و چەوریە ترشەکان، بەپێچەوانەی زەیتەکانی ترەوە دەتوانیت چینێکی کەمی لێ بەکاربهێنیت، ڕەنگی پێست یەکداخاتەوە و لە خاڵە ڕەشەکان ڕزگاردەکات و زیپکە بە ڕوخسارەوە لادەبات و ڕێگە لە چرچبوون دەگرێت.زەیتی گوڵ
زەیتی گوڵ
بۆنێکی خۆشی هەیە و دەتوانیت ڕۆژانە بەکاریبهێنیت، کاریگەریەکی بەهێزی هەیە لەسەر ڕەنگی پێست و دەیکاتەوە، ڕێگە لە چرچبوون دەگرێت و پێست توند دەکاتەوە، دەکرێت 5 دڵۆپ لەگەڵ کوپێک شیری سارد تێکەڵ بکەیت و بیدەیت لە پێست.
Top