هەموو ئافرەتێك حەزدەكات جلەكەی ناوازەترین و جوانترین بێت، تا لە بەرچاوی هەمووان جێگەی سەرنج بێت و بۆ هەڵبژاردنی جلەكەی دەستخۆشی لێی بكرێت، بەتایبەت كاتێك جلەكە بە بریقە و پوولەكە بێت. هەر بۆیە دیزاینەری لوبنانی (رامی قازی) سەیرترین جلی دیزاین كردووە، كە ئەو جۆرە جلە بە شەو بریقەدار و رەوشنە، بە رۆژیش شێوەیەكی سەرنجڕاكێش و جوانی هەیە. ئەو جلە بە ناوی (میتگاڵ - Met Gala)ـە و بڕێكی زۆری ماددەی فسفۆڕی تێكراوە، كە شەوانە بریقەدارە و رۆشن دەبێتەوە. لە بەشێكی دیكەشی سوودی لە مووروو و نقێمی سپی وەرگرتووە، وابڕیارە لە داهاتووشدا جلی شێوازی سێ رەهەندی (3D) دیزاین بكات. ئەگەر ئەو جلەت لەبەر بێت، شەوانە وەك فسفۆڕێك دەگەشێتەوە و تەنانەت لە تاریكی زیاتر كاریگەرتر دەبێت، نرخی ئەو جلە لە ئێستادا (3000) دۆلارە و رەنگە لە داهاتووشدا نرخەكەی كەمتر ببێتەوە.