ئێكسسوار و خشل بۆ كچانی منداڵ

ئێكسسوار و خشل بۆ كچانی منداڵ
ئێكسسوارەكان هەمیشە لە دوای جلەوە جوان و مۆدەی سەرنجڕاكێشن، كاتێك كۆمەڵێك ئێكسسوارت لەبەر دەبێت، جیاواز دەبیت لەگەڵ كەسێكی دیكە، ئێكسسوارەكانیش هەر تەنیا بۆ گەورەكان نین، بەڵكو كچە بچووك و خنجیلانەكانیش شایستەی ئەوەن ئێكسسواریان لەبەر بێت. كچانی منداڵ، یان ئەوانەی تازە پێدەگەن، ئەوەندە ناسك و نەرم و نیانن، هەر بۆ ئەوە جوانن كە ئێكسسوارێكی تەوقە، یان بازن و ملوانكەیان پێبدەی، (ئێكسسواریز – Accessorize)، ماركەیەكی بەریتانییە و هەمیشە بەرهەمەكانی زیاتر ئێكسسواری كچانی خنجیلانە و منداڵانن، ئەو ئێكسسوارانەی بۆ كچە منداڵەكەت، یان منداڵە ساوایەكەت گونجاون بریتیین لە: تۆقەی سەر، بازن، گوارە، ملوانكە، دستبەند، جەنتای بچووك، هەروەها ئەگەر پێت جوان بوو، چاوێلكەی ناسكیشی لە چاو بكە، بەتایبەت بۆ كاتی وێنەگرتن و چوونە ئاهەنگ و بۆنە و یادی تایبەت.
Top