ئەكتەری كۆنگ فۆ و كاراتێ (جاكی شان)، كە هەموومان دەیناسین بە جووڵە سەیرەكانی هەمووانی سەرسام دەكرد، ساڵانێك بەر لە دەركەوتنی جاكی شان، برووسلی هەبوو، كە ئەویش ئەكتەر و راهێنەر و یاریزانێكی بەهێزی كۆنگ فۆ و كاراتێ بوو، برووسلی لە ساڵی 1940 لە دایك بووە و لە ساڵی 1973 بە نەخۆشی جەڵتەی مێشك كۆچی كردووە، بەڵام وادیارە برووسلیەكی دیكە هاتۆتە كایەوە، كە ئەویش كوڕە گەنجێكە لە وڵاتی ئەفگانستان دەژی، ئەو كوڕە هەر لەو كاتەی لە دایك دەبێت، هەموو پێدەڵێن ئەوە بە خەڵكی چین و ژاپۆن دەچێ، دوای چەند ساڵێك دەبینن كە شێوەی تەواو دەچێتەوە سەر شێوەی برووسلی، ئەو كوڕە ناوی (عەباس ئەلیزادە)یە، تەمەنی (20) ساڵە، خولیای خۆشی لە یاری تایكواندۆ و كۆنگ فۆیە، كەس و كاری دەڵێن كە رەنگە روحی برووسلی هاتبێتە ناو روحی عەباس و بۆیە لە شێوە و جووڵەشدا بە برووسلی دەچێت.