جوانی و رەنگی برژانگ بپارێزە

جوانی و رەنگی برژانگ بپارێزە
دەڵێن، جوانی تەنیا جلێكی نایاب و ماكیاژێكی ناسك نییە، بەڵكو جوانی لە چاوەكانتە، كاتێك چاوانت بە ماكیاژێكی پڕ رەنگ و ئەگریچەی برژانگ و برۆت دەگەشێنەوە، لەوكاتە وەك شۆخێك دێتە بەرچاوی هەمووان، سەرەڕای ئەوەی كە خزمەتكردنی برۆ و برژانگ، ماندووبوونێكی زۆری دەوێ، لە پاراستنی رەنگ و راست راگرتنیان دەبێت وریا بیت، بەهۆی پلەی گەرمانەوە كە خانمان پێویستیان بە خۆشۆردنە، هەر خۆشووشتنێك رەنگ و شێوازی برژانگت دەبات، دەبێ دووبارە كار بكەی تا جوانی برژانگەكانت بە تیژی و راستی دەگەڕێتەوە، تا برژانگت جوان و سەنگین بێت، پێویستیت بەوەیە كە رەنگەكەی رێكخراو بێ و هەروەها بە چەند هەنگاوێكە كە بۆ قەشەنگی برژانگەكانت بەسوودن :
- سەرەتا گرنگە بزانیت كە فڵچەی برژانگ چاككردن، دەبێ بە نەرمی بێت، هەروەها دەنكەكانی گەورەش بن تا بە برژانگت بە نەرمی تەڵەمووەكانی برژانگت لە یەكتر جیا بكات.
- لەو كاتەی برژانگت رێك دەكەی، یان ماسكارای بۆ دەكەیت، ئەنیشكی دەستت لەسەر مێزێك دابنێ تا دەستت نەجوڵێت و راستەوخۆ كارەكە بكەیت و دەستت نەلەرزێت.
- كاتێك دەتەوێت برژانگت بۆیە و ماسكارە بكەی، واچاكە ئاراستەی چاوت بەرەو خوارەوە بێت و تەماشای پێشی خۆت بكەیت، لە هەمان كاتیشدا لە ژێرەوەی رەگی برژانگت ماسكارە بكە یان فڵچەی پێدا بخشێنە بۆ راست و چەپ، تا راست دەبێ، دواتر چاوەڕێ بە تا وشك دەبێتەوە.
- دواتر هەمان هەنگاو بۆ دووبارە ئەنجامی بدەوە، بەم شێوەیە برژانگت پڕ و ناسك و یەكسان دەبن، لەگەڵ یەكتریش گرێ دروست ناكەن.
- تا ماكیاژێكی جوانیش بۆ برژانگ و چاوانت بكەیت، سەرەتا هێلێكی رەش لە ژێر برژانگی خوارەوە بكە، پاشان بەشی ناوەوەی برژانگی سەرەوە بە قەڵەمی رەش رەنگ بكە، دواتر بەشی سەرەوەی هێڵی برژانگی سەرەوە بە قەڵەمی هیلامی یان تەڕ رەنگ بسووێنە، لە كۆتاییشدا ماسكارە بە برژانگ بخشێنە بۆ چەند جارێك، ئینجا سەیری برژانگەكانت بكە.
Top