بەهۆی ئەوەی گۆی زەوی شێوەی بازنەیی و تەنانەت زۆربەش دەڵێن شێوەی هێلكەیی هەیە، بۆیە لە هەر شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكە جیاوازی لە كاتەكاندا هەیە، جیاوازییەكەش تەنیا لە كاتژمێرە نەوەك لە خولەكەكان، ئەوەتا ئەگەر لێرە كاتژمێر 10ی بەیانی بێت، لە شاری لەندەن (7)ی بەیانییە، كە جیاوازی لە كاتەكان لەوەدایە كە بەهۆی خۆرهەڵاتن و خۆرئاوابوونەوەیە، هەروەها بەهۆی سووڕانی بەردەوامی زەوی، ئەوەش وایكردووە كە كاتی هەر وڵاتێكی لەگەڵ وڵاتێكی دیكە بەپێی بەركەوتنی ئەو ناوچە یان شوێنە و ئەو وڵاتەیە لەسەر هێڵی ئاسوویی و ستوونی، چونكە سەرەتای دەستپێكردنی كات لە گوندێكی بەریتانیایە بە ناوی گرینچ كە بە GMT ناسراوە و كورتكراوەی GREENWHICH MEAN TIME، كە تا بەرەو خۆرهەڵاتی ئەو شوێنە بڕۆیت، كاتژمێرەكان زیاتر پێشدەكەون و زیاد دەبن، تا چەند بەرەو خۆرئاوای ئەو شوێنە بگریت، كاتژمێرەكان بەرەو كەم بوونەوە دەچن و جیاواز دەبن، سەیرترین زانیاری لەسەر كاتژمێر و رۆژەكان ئەوەیە، ئەگەر بتەوێت لە وڵاتی ژاپۆن لە رۆژی یەكشەممە گەشتێك بكەیت بۆ ویلایەتی هاوای ئەمریكی، ئەو كاتەی دەگەیتە ئەمریكا رۆژی شەممەیە، واتە رۆژێك بەرەو دواوە دەچیت.