یەكێكە لە گەورەترین فیستیڤاڵەكانی جیهان كە ساڵانە لە وڵاتی هۆڵەندا سازدەكرێت، تایبەت بە گوڵ و هەزاران جۆرە گوڵ لەو فیستیڤاڵەدا نیشان دەدرێن، وەك پەیامێك لەوەی هۆڵەندا بە وڵاتی گوڵ ناسراوە، فیستیڤاڵەكە لە گوندی (دیوتش) ئەنجام دەدرێت، ساڵانە بودجەكەی نێوان (300 تا 400) هەزار یۆرۆی بۆ تەرخان دەكرێت، نزیكەی (19) تیم و هەر یەكەو كاری نمایشكاری خۆی بە گوڵ دەكات، هەندێكیان پەیكەر و هەندێكی دیكەش كەرەستە و كەلوپەل لە گوڵ دروست دەكەن. شەقامی (زوندێرت) دەبێتە نمایشگای ئەو فیستیڤاڵە، سەرەتا ئەو فیستیڤاڵە لە ساڵی (1936) كراوەتەوە، ئەمساڵ دەبێتە (81)ـەمین فیستیڤاڵی گوڵ، كە ئەو شوێنە گوندی لە دایكبوونی گەورە وێنەكێشی هۆڵەندی (ڤان كۆخ)ـە، بۆیە وەك رێزلێنانێك بۆ ئەو وێنەكێشە، ساڵانە لە گوندەكەی ڤان دۆخ فیستیڤاڵەكە سازدەكرێت، زیاتر لە (50000) كەسیش بەشداری فیستیڤاڵەكە دەكەن.