شەش هەنگاو تا کەمتر لە تەمەنی خۆت دەربکەویت
August 30, 2016
رەنگا و ڕەنگ
بەشێوەیەکی گشتی ئەو کرێمانەی ترشی ئەلفا هایدرۆکسی تێدایە زۆر چالاک و کاریگەرە بۆ شاردنەوە و ڕێگەکردن لە هێڵە چرچیەکان، هەوڵبدە ڕۆژانە کرێمی دژە چرچی بەکاربهێنیت، لەگەڵ ئەو کرێم و ماسکانەی خۆراک دەدەن بە پێست.جگە لە بەکارهێنانی لەیزەر دەکرێت پاککردنەوەی کیمیایی بەکاربهێنیت بۆ ڕزگاربوون لە پێستە مردووەکان و شاردنەوەی پەڵە و هێڵەکانی چرچی و ئەو زیانانەی بەهۆی تیشکی خۆرەوە بەر پێست کەوتووە، چونکە پاکەرەوی کیمایی ترشی گلیکولیکی زۆرە و دەتوانیت لەماڵەوە بەکاریابهێنیت وەک ماسکە ئامادەکراوەکان، ڕێگایەکی دیکەش هەیە بە پاککردنەوەی کریستاڵی ناسراوە کە لە سەنتەرە پزیشکیەکان ئەنجامدەدرێت، هەرچەندە دوای پاککردنەوەی پێستەکە کەمێک هەڵدەئاوسێت بەڵام کاریگەری ڕاستەوخۆ و خێرایە.لەگەڵ تێپەڕینی تەمەن پێویستە ئەو ماکیاژە کرێمانەی بەکاریاندێنیت گۆڕانکاریان بەسەردا بێنیت، ناکرێت هەمان شێوازی ماکیاژ بکەیت، هەوڵبدە کرێمی ئەساس لەڕەنگی پێستی خۆت هەڵبژێریت و بەتەنکی بیدەیت لە ڕوخسارت، لەگەڵ بەکارهێنانی پشتی چاوی بێ بریقە، شاردنەوەی پەڵە و هێڵەکانی ڕوخسار و هەڵبژاردنی ئەو شێوازە ماکیاژانەی گەنج دەردەخات.هەڵبژاردنی شێوازی تەسریحەکردنی گونجاو و بەپێی وەرزەکان و شێوەی درێژی و کورتی قژت و شێوەی ڕوخسارت.
یەکێکی دیکە لە خاڵە سەرەکیەکان هەڵبژاردنی شێوازی جلوبەرگتە، مەرج نیە تۆ دیزانەرێکی شارەزا بیت تەنها گرنگە ئەو جلوبەرگەی هەڵیدەبژێریت لەگەڵ شێوەی لەشولاری تۆ گونجاو بێت بەپێی قەڵەوی و رێکی لەشولارت، لەهەمانکاتدا هەڵبژاردنی ئێکسسواراتی تایبەت بە تەمەنی خۆت.
هەڵبژاردنی خۆراکی تەندروست زۆر گرنگە، کەمکردنەوەی شیرینی و خواردنی شەکر و چەوری و خوێ کە سەرچاوەیە بۆ زوو چرچکردنی پێست، لەبری زۆر خواردنی میوە و سەوزە و پێکهاتە سوودبەخشەکان.
خەندان
