زۆربەی ئافرەتان بە دەست كورتی و لاوازیی برژانگەكانیانەوە دەناڵێنن، دەشزانن كە برژانگی چاوەكان، هێمای جوانی و رووپۆشی روخسارە. تۆی خانمیش كاتێك برژانگێكی درێژ و رەوانت دەبێ، چاوەكانت زیاتر دەگەشێنێتەوە و بەم چەشنەش روخسارت كراوەتر و گەشاوەتر دەبێت. هەموو خانمان هەمیشە ئاگاداری برژانگەكانیانن و بە ناسكی و وردی مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن، بەڵام وێڕای ئەو گرنگیدانەش، هەست دەكەن درێژی برژانگیان لە ئاست خواستی دڵیاندا نییە. بۆ چارەسەری ئەو گرفتە چەند ماركەیەك برژانگی دەستكردیان داهێناوە كە بە (long lashes for ever) ناسراوە، كە جگە لەوەی بۆ جوانی دادەنرێت، هەروەها برژانگیش بەهێز و درێژ دەكات. ئەو برژانگی دەستكردانە، جۆرە ماددەیەكی شلی تێكراوە، كە ناوی (بماتۆبرۆست)ـە. كاتێك ویستت شلەی برژانگ، یان ماسكارا هەڵبژێریت، ئەو جۆرە دیاری بكە كە ئەو ماددەیەی تێدایە و ئەوەش برژانگت بەهێزتر و درێژتر دەكات، هەروەها هەندێ ئامۆژگاری خانمانیان كردووە، كە دەم و چاویان بە ئاوی زۆر گەرم نەشۆن، هەروەها لە كاتی ماسكارا كردندا، رەگی برژانگەكانیان بە توندی رانەكێشن و بە نەرمی مامەڵەی لەگەڵدا بكەن و كەرەستەكانی ماكیاجیش شەوانە لەسەر برژانگ نەمێنێتەوە.