ئامادەكارییەكان بۆ هاوسەرگیری

ئامادەكارییەكان بۆ هاوسەرگیری
ئەو كچانەی بە دەستگیرانن، ماوەیەكیان لە پێشە تاوەكو ببنە بووكێكی جوان و قەشەنگ، یان هەندێ جار كارەكانیان بۆ ناچێتە سەر و ماوەیەكی كەمیشیان دەمێنێ بۆ رۆژی زەماوەند، تووشی چەندین هەڵە و هەنگاوی قوڕس دەبننەوە، كە بۆیان ناچێتە سەر لە ماوەیەكی كورتدا جێبەجێیان بكەن، وەك ئاشكراشە كە خانمان و كچان لە سەروبەندی هاوسەرگیری و ئاهەنگی گواستنەوە، شپڕزە دەبن و تووشی دوو دڵی دەبن لە ئەنجامدانی ئەو ئەركانەی لەسەر شانیانە، لێرەوە پسپۆران چەندین رێگەی كورت بڕیان بۆ ئەو خانمانە داناوە تا لە ماوەیەكی كەممدا بتوانن كارەكانیان تەواو بكەن :
- تا پێستت تێكەنەچێ و تووشی هیچ گرفتێك نەبیتەوە لەو ماوەیەی بەر لە ئاهەنگدا، رۆژانە پێویستت بە خواردنی میوە و سەوزە دەبێ، هەروەها بڕێكی زۆری ئاویش بخۆرەوە، ئەگەر بۆت گونجا، وەرزیش بكە، هەروەها بۆ ماوەی (8) كاتژمێر بخەویت.
- هەوڵبدە پێستت بەردەوام پاك رابگریت، ئەوەش بە بەكارهێنانی تەنەر و كرێمی رۆژانە، تا پێستت بە دوور بێت لە قنیچكە و زیپكە و وردە خاڵ و پەڵەی رەش.
- واچاكە بەر لە زەماوەندەكەت، سەردانی پسپۆری جوانكاری بكەیت و پشكنین بۆ جەستەت بكەیت و بە تایبەت پێستی رووخسار، تا لە كاتی ئاهەنگدا تووشی هیچ گرفتێك نەبیتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا رەنگ و شێوەی رووخسارت دیاری بكەیت.
- پێویستە هەر لەم ماوەیەشدا سەردانی ساڵۆن بكەیت و بۆ رۆژی ئاهەنگت دەستەبەری بكەیت، لەم سەردانەشدا، ماكیاژی رۆژی ئاهەنگت هەڵبژێرە و دیاری بكە، واچاكترە لەلای خۆت بینووسیتەوە و یان ئەگەر ماكیاژی تاقیكردنەوەت كرد، وێنەی بگرە.
- بۆیە و ماكیاژەكان، واچاكە بەر لەو ماوەیە چەند جارێك تاقیكردنەوە لەسەر بۆیە و دەرمانەكانی ماكیاژت بكەیت، تا بزانی لە رۆژی ئاهەنگدا، دووچاری گرفت نابیتەوە، وەك توانەوەی رەشی چاو لە كەشی گەرمادا، هەروەها وشك بوونی رەنگی بۆیەی لێو لەگەڵ قسەكردن و جووڵەدا.
- دەست و قاچت فەرامۆش مەكە، زوو زوو مەساج و شێلانیان بۆ بكە، تا بە بەردەوامی تەڕ دەبن و شێوازی خۆیانیش لە دەست نادەن، ئەگەر بۆت كرا، چاكترە مانیكۆر و بیدیكۆر بۆ دەچت و قاچت بكەیت، كە لە دوو هەفتە جارێك زیاتر نەبێت.
- نینۆكەكانیشت بپارێزە و مەهێڵە لەو ماوەیەدا بەر هیچ شتێك بكەوێت و ئەگەر وردە گۆشتی زیادە لە دەوروبەری نینۆكەكانت هەبوو، ئەوە بە مەورەدی نینۆك لایبدە، یان بیبڕە.
Top