كەرەستەكانی ماكیاژت بپارێزە

كەرەستەكانی ماكیاژت بپارێزە
كاتێك هاوڕێ و دەستەخوشكەكانت سەردانت دەكەن، یان كاتێك خەریكی خۆئامادەكردنن بۆ شایی و زەماوەند و هەڵپەڕكێ، بەهۆی پەلەپەل لە كاتی ماكیاژكردندا، هەر كەرەستەیەك بكەوێتە بن دەستیان بەكاری دەهێنن و ناشزانن ئەوە كاریگەری خراپی لەسەر روخسار و ماكیاژەكەش دەبێـت، چونكە هەندێ لەو كەرەستانە هۆكارێكن بۆ گواستنەوەی بەكتیریا و ڤایرۆس، لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە، كاریگەریشی راستەوخۆ دەبێـت، بۆ نموونە زۆر جار دەبینی كە دوای بەكارهێنانی كەرەستەی كەسێكی دیكە، شوێنی ماكیاژەكە سوور دەبێتەوە، یان تووشی زیپكە و خاڵی رەش و وردە زیپكە دەبێتەوە، بۆیە نابێت هەموو كەرەستەیەك بەكاربهێنیت، ئەو كەرەستانەش كە تەنیا بۆ كەسێكە و ناكرێت كەسانی دیكە بەكاریان بهێنێت، ئەوانەن: ئەو ماكیاژنەی لەناو قووتوو دەكرێن و بۆ بەكارهێنانی پەنجەی دەست بەكاردەهێنرێن، لەوانە، كرێم، ڤازلین، كرێمی چاو، بۆ ئەوانەش دەبێ بەر لە بەكارهێنانی پەنجەكانت پاك بكەیتەوە. ماسكارا، كەرەستەكی تایبەتە و تەنیا بۆ كەسێكە، كاتێك پێستی چاوی كەسێكی دیكە نەخۆش، یان بریندار دەبێ، نابێ كەسانی دیكە بەكاری بهێنن. كرێمی ئەساسیش كەرەستەیەكی دیكەیە و بەهۆی ئەوەی پەنجەی تێدەكەی و لە روخسارتی دەدەیت، بۆیە دەبێ تایبەت بێت بۆ كەسێك. كەرەستەكانی دیكەش وەك: سووراو و قەڵەمی لێو، فڵچەی ماكیاژ، فڵچەی پاككردنەوەی روخسار، كەرەستەكانی موولابردن و تاشین ئەوانەش هەموویان تایبەت بە یەك كەسن.
Top