نەك تەنیا بە یەكێك لە گەورەترین كەشتیەكانی جیهان دادەنرێت، بەڵكو هەژماری وڵاتێكی بۆ دەكرێت، چونكە زۆر لە قەبارەدا گەورەیە و هەموو شتێكی تێدایە، ئەگەر چاوت دابخەن و بتخەنە سەر ئەو كەشتییە، هەست ناكەی كە ئەوە كەشتی بێت و بەڵكو وادەزانی لە نێو یەكێك لە شارەكانی وڵاتانی جیهانی، ئەو كەشتییە لەلایەن كۆمپانیای (ریجینت) دروست كراوە، بڕی (450) ملیۆن دۆلاری تێچووە. شوێنی (750 تا 1000) گەشتیار دەبێتەوە، ئەو كەشتییە ناوی (كەشتی 7 دەریا the Seven Seas Explorer- )یە، لەسەر ئەو كەشتییە هەموو لایەنێكی ژیانی رۆژانە تیادا بەدی دەكرێت، لەوانە (مەلەوانگە، شانۆ، بنكەی تەندروستی، سینەما، شوێنی وەرزش، هوتێل و چێشتخانە، ئەو كەشتییە لەژێر سەرپەرشتی (شازادەی مۆناكۆ شارلین) دروست كراوە و رووبەری ئەو كەشتییە (4443) پێی چوارگۆشەیە، دەتوانێت بەبێ وەستان لە هیچ وێستگەیەك بۆ ماوەی مانگێك گەشت بكات.