وانەكانی جوانكاری و مۆدی جلوبەرگ

وانەكانی جوانكاری و مۆدی جلوبەرگ
لە بواری جوانكاری و مۆدی جلوبەرگدا چەند هەنگاوی سەركەوتوو هەن، ئەوەندەش هۆكاری هەڵە هەن، كە جوانیی لەشولار و ستایل دەشێوێنن. هەموو خانمێك حەزدەكات جلەكەی شیك و نایاب بێت لە جوانیدا، ئەگەرچی هەندێ لەكچان و ئافرەتان بە جوانی و شارەزایانە جلەكانیان هەڵدەبژێرن و دەزانن چی جوانە لەگەڵ جەستەیان دەگونجێت، بەم چەشنە شێوازێكی سەرنجڕاكێش بۆ خۆیان بەدی دەكەن، هەر بۆیە پسپۆڕانیش چەندین وانەیان بۆ خانمان ئامادە كردووە، تا سوود لەم وانانە وەربگرن بۆ زیاتر شیككردنی جلوبەرگ و ستایلەكانیان:
پشتێن: ئێكسسوارێكی گرنگە لە جوانیدا، سەرنجڕاكێش و نایابە، دەتوانی لەگەڵ هەموو جلێك لە پشتی خۆتی بكەیت، بەتایبەت لەگەڵ تەنوورە و پانتۆڵ و عەزی.
پێڵاوی وەرزشی: كەرەستەیەكی دیكەی گرنگە، لەشولارت ناسك و وردتر دەردەخات، دەتوانی لەگەڵ زۆربەی كەرەستەكان لەپێی بكەیت.
دووگمەی كراوە: كاتێك قەمیس لەبەر دەكەیت، یان ئەو جلانەی دووگمەیان زۆرە، دەتوانی بەشێك لە دووگمەكانیان بكەیتەوە، تا بە سرووشتی و ئاسایی دەربكەوێت.
جلی رەنگی سرووشت و گیانداران: چەندین جۆرە جل لەسەر رەنگ و نەخشی گیانداران دەنەخشێنرێن، لەوانە، نەخشی پڵنگ، رەنگی ئاسك و سرووشت و باڵندەكان.
قوماشی نەخشێنراو: جلێكی نایابە لە جوانیدا، سەرنجڕاكێشە لە پێكهاتەدا، دەتوانی لە كاتەكانی رۆژانەدا لەبەریان بكەیت و جێگەی سەرنجن.
تیشێرت و قەمیس: دوو جلی ناسكن كە جەستەت زیاتر ناسك و گەشاوەتر نیشان دەدات، بەتایبەت كە تیشێرت و قەمیسەكەت لە رەنگی سپی، یان هەر رەنگێكی دیكە دەبێت.
Top