ئەگەر بە بیركردنەوەی سەرۆكی رووسیا بێت، لە داهاتوودا جەنگی ئەتۆمی و كیمیاوی دەست پێدەكات، چونكە ئەوەتا سەرۆكی رووسیا سەیرترین و بەهێزترین ئوتۆمبێلی بۆ دروست كراوە، ئەوەی جێگەی نیگەرانیە كە سەرۆكی ئەو وڵاتە خۆی داوای كردووە، دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا ئوتۆمبێلێكی سەرۆكایەتی لە جۆری كادیلاكی پڕ مواسەفات بۆ دروست كرا، وادیارە ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆكی رووسیا بەو كارە نیگەرانە و دەستبەجێ داوای لە كۆمپانیایەكی دروست كردنی ئوتۆمبێلی وڵاتەكەی بكات، سەیرترین ئوتۆمبێلی بۆ دروست بكات، ئەو ئوتۆمبێلەی سەرۆكی رووسیا، ناوی زیل لیمۆ)یە، كە لەلایەن كۆمپانیای زیلی رووسی دروست كراوە لەسەر شێوەی لیمۆزینی ئەمریكی، كە ئەو ئوتۆمبێلە گوللە نەبڕ و دژە ئەتۆم و هەموو جۆرە چەكێكە، لەگەڵ ئەوەشدا ناوەوەی ئەو ئوتۆمبێلە هەموو شتێكی تێدا بەدی دەكرێ، تەنانەت سەرۆكی رووسیاش دەتوانێت لەناو ئەو ئوتۆمبێلەوە جەنگ بەرپا بكات و بڕیار بدات، ئەو ئوتۆمبێلە نزیكەی (6) ساڵی خایاندووە تا دروست كراوە و (6) دەرگای هەیە و كێشی نزیكەی (3) تەن دەبێت.