چارەسەرێک بۆ قڵیشانی لێوەکانت

چارەسەرێک بۆ قڵیشانی لێوەکانت
قڵیشان و وشکبوونەوە کارێکی بێزارکەرە ئەگەر تووشی پێست یان لێوەکانت ببێت، چونکە ڕەنگ و شێوەی پێستەکەت تێکدەدات و توێخ هەڵدەدات، کاتێک لێوەکانمان دەقڵیشێت سووردەبێتەوە و هه‌ندێک جار بەجۆرێکە نه‌توانیت به‌ته‌واوی دەم بکه‌یته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌کاتی پێکه‌نیندا، بێگومان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت و زیاتر لە وەرزی سەرمادا تووشدەبین.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه‌ چه‌ندین ئاوێته‌ی سروشتی هه‌یه‌، یەکێک لەو ئاوێتە سروشتیانە پیکهاتووە لە شەکر و ئاوی لیمۆ و زەیتی گەرچەکە.
ئاوی لیمۆ و شه‌کر تێکه‌ڵاو بکه‌، پاشان زه‌یتی گه‌رچه‌کی تێ بکە، بیده‌ له‌ لێوه‌کانت پێش نوستن، بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ ئه‌م کرداره‌ ئه‌نجام بده‌ و ده‌بینیت چۆن لێوه‌کانت ره‌نگی ئاڵ ده‌بێت و قڵیشان و وشکبوونەوەی نامێنێت.
Top