ماوەیەكە كەش و هەوا ئەوەندە گەرمە، كە كەس بەرگەی ئەو گەرما بەتێنەی تیشكی هەتاو ناگرێ، وەك پەندێكی كوردی هەیە دەڵێ : سەری كەچەڵان دەسووتێنێ، تا ئێستا گەرمترین شوێن لە جیهاندا وڵاتی هیندستانە، كە ئەوەندە گەرمە، هێمای سەر شەقامەكانی تواندۆتەوە، ئەوەتا لە تازەترین پێوانەی گەرمیدا، پلەی گەرمی لە نێوان 45 تا 53 رۆیشتووە، ئەوەش وای كردووە كە نزیكەی 1150 كەس بمرن لە گەرمان، ئەو شوێنەی لەو وڵاتە كە پلەی گەرمی زۆر بەرزە، ویلایەتی (ئەندرا برادیش)ە، كە تا ئێستا تەنیا لەو شارە (884) كەس مردوون.