هەنگاوەکانی پێش بەکارهێنانی ماکیاژ

هەنگاوەکانی پێش بەکارهێنانی ماکیاژ
مرۆڤەکان ئارەزوو دەکەن هەمیشە بە جوانترین ڕوخسارەوە دەرکەون، بەتایبەتیش خانمان به‌کارهێنانی ماکیاژیش به‌شێکی سه‌ره‌کیه‌ له‌ جوانکاریه‌کانی خانمان به‌ڵام پێش کردن و به‌کارهێنانی ماکیاژ پێویسته‌ چه‌ند هه‌نگاوێک جێبه‌جێ بکه‌ن، چونکه‌ ره‌نگه‌ به‌کارهێنانی کرێم ماکیاژه‌کان زیان به‌ ته‌ندروستی پێستمان بگه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ش به‌دوور بیت و پێست به‌ گه‌شاوه‌ی بریقه‌داری بمێنێته‌وه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ جێبه‌جێبکه‌:
1-هه‌میشه‌ پێست پاک بێت شۆرابێت پێش به‌کارهێنانی ماکیاژ بۆ ئه‌وه‌ی پێست له‌ ئاماده‌باشیدا بێت بۆ وه‌رگرتنی کرێم و ماکیاژ دوور له‌ به‌کتریا و مبکرۆب.
2-پێست به‌ شامپۆ و سابون یان پاکەرەوەی تایبه‌ت به‌ پێست بشۆ، به‌ڵام بۆ پێستی تۆ گونجاو بێت تا پێست له‌ میکرۆب پاک بێته‌وه‌.
3-هه‌وڵبده‌ رۆژانه‌ ماسکێکی سروشتی بۆ پێست بکه‌، تا خۆراکی سودبه‌خش بدات به‌ پێسته‌که‌ و زیانی پێنه‌گات و هه‌میشه‌ به‌گه‌شاوه‌یی و نه‌رمی بمێنێته‌وه‌.
4-پێویسته‌ 2 کاتژمێر پێش به‌کارهێنانی ماکیاژ ماسکێک تایبه‌ت به‌کاربهێنیت بۆ کردنه‌وه‌ و پاک کردنه‌وه‌ی کونیله‌کانی پێست .


خه ندان
Top