وێنەی نێو هۆڵی خوێندنی یەکێک لە زانکۆکانی ئەمریکا بڵاوبووەتەوە کە لە ماوەیەکی کەمدا زیاد لە سەد هەزار هاوبەشی پێ کراوە، لە وێنەکەدا منداڵێک دەردەکەوێت کە ئامادەی وانەیەکی زانکۆیە. وێنەکە لە تویتەر لەلایەن بەکارهێنەر "سیگدێم کاهیاۆگلو"ەوە بڵاوکرایەوە و تا ئێستا نزیکەی ١١٧ هەزار جار ریتویت کراوەتەوە و ٢٣٣ هەزار جار لایک کراوە، ئەمە جگەلەوەی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەشدا بڵاوبووەتەوە.ئەو بەکارهێنەرەی وێنەکەی بڵاوکردووەتەوە باس لەوە دەکات کە ئەو کوڕە تەمەنی تەنها ١١ ساڵە و وانەی کیمیا لە زانکۆ دەخوێنێت، ئەو کوڕە لە وانەکانیدا ئاستی بەرزە و بە خوێندکارەکانی دیکەی وتووە هەر کەسێک لە بابەتێکدا کێشەی هەیە دەتوانن ئیمەیڵی بۆ بنێرن و ئەمیش هاوکارییان دەکات.
ئەو کوڕە ناوی (دانیێل)ە، لە ساڵی ٢٠١٥ لەسەر ئاستی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پێشبڕکێی ساڵانەی نیشتیمانی کیمیادا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و لە کۆشکی سپی خەڵاتکرا.
خةندان