چۆنی جل و بەرگ و لەش و لار !

چۆنی جل و بەرگ و لەش و لار !
گرنگە هونەری رێكخستن و شیكی جلەكانت بزانیت كە چۆن لەگەڵ لەش و لارتدا گونجاو و شیاو دەبن، لەم چەند خاڵەدا، هەوڵبدە سوود لە زانیاری تایبەت بە هونەری جل لەبەر كردن بزانیت :
- ئەوانەی باڵایان كورتە و ناوەندە، جلی تەسك و پڕ بە جەستە لەبەر بكەن، چونكە جلی گەورەتر لە پێوانەی خۆتان، قەڵەوتر و كورتترتان نیشان دەدات، هەروەها بۆ ئەوانەی باڵایان بەرزە، چاكترە جلەكانیان بۆدی نەبێ و بەڵكو هەندێك كراوە بێت، تا لەگەڵ درێژی باڵایان رێكبكەوێ.
- بۆ ئەوانەی باڵایان كورت و ناوەندە، نابێ ئەو جلانە لەبەر بكەن كە هێڵ و نەخشی ئاسۆیی تێدایە، چونكە ئەو هێڵانە لە چاوی كەسی بەرامبەر باڵا و بەژنت كورتتر و بچووكتر نیشان دەدات بۆیە جلی وا لەبەر بكەن كە نەخش و هێڵی ستوونی تێدایە، هەروەها ئەوانەی باڵایان درێژە دەتوانن جلی پڕ لە هێڵ و نەخشی ئاسۆیی تێدا بێت و لەبەری بكەن.
- سەبارەت بە رەنگەكانەوە، دەبێ بە وریایی رەنگەكان هەڵبژێریت، بۆ نموونە رەنگی زەق و كراوە با لە جلەكانی بەشی سەرەوە بێت، رەنگی ئاچوخ و تۆخیش با لە جلەكانی بەشی خوارەوەی جەستە بێ، هەروەها دەبێ رەنگەكان لە یەكتر نزیك بن، تەنانەت ئەگەر ویستیشت رەنگی جلت رەنگاورەنگ بێ، دەبێ رەنگەكان نزیكی یەكتر بن، وەك : شین و رەش یان رەساسی و سپی.
- ئەگەر جلێكت لەبەر كرد، بە تایبەت جل و بەرگی بەشی سەرەوە، هەوڵدە دووگمە و زنجیرەكانی تەواو دانەخەیت، چاكترە نیوەی كراوە بێ، یان هەر بكرێتەوە، تا سەرنجڕاكێش و جوان بێ، وا چاكیشە جل و بەرگت پڕ بە پێوانەی لەش و لارت بێت و گەورەتر و بچووكتر نەبێ.
- لە بارەی پانتۆڵەوە، ئەگەر جەستەت پڕ و قەڵەو و گەورە بێ، واچاكە جلەكەت ئەوەندە تەسك نەبێ، چونكە زیاتر جەستەت دەردەخات و جوانیت دەشێوێنێ و پێچەوانەش راستە كە ئەگەر جەستەت ورد و بچووكە، با جلەكەت هەندێك كراوە بێت تا جوان لەسەر جەستەت بنێشێت، ئەگەر قاچەكانت باریك و ناسكە، هەوڵبدە پانتۆڵی تەسك و شێوازی راست لەبەر بكەیت.
Top