تایبەت بە خانمانی قەڵەو
August 24, 2016
رەنگا و ڕەنگ
پێش هەموو کارێک هەوڵبدە كێش دابەزێنە تا هەمیشە بە جوانی و سەرنج راكێشی بمێنیتەوە، بروات بە توانا و هێز و ئیرادەی خۆت بێت تا خەونەكەت دەهێنیتە دی و كێش دادەبەزێت.
ئەو جۆرە عەزی و جلانە هەڵبژێرە كە ئاستی سنگەكەی تەسكە و ئاستی ورگ یا كەمەر تێیدا پان و فراوانە.
ئاگاداربە لە هەڵبژاردنی چاكێت بەتایبەتی چاكێتی شێوە چوارگۆشە .
هەوڵبدە دوركەوەرەوە لە پانتۆڵی كاوبۆ و جێنیز و كەمەر كورت، چونكە بەشەکانی ورگ و قەڵەویت زیاتر دەردەخات.
دوورکەونەوە لە هەڵبژاردنی پۆشاکی پان و فراوان، چونکە دوو هێندەی زیاتر لە کێشی خۆت دەردەخات، قەبارەی خۆت هەڵبژێرە و متمانەت بە خۆت هەبێت.
پۆشینی پانتۆڵی کاوبۆیی کەمەر درێژ، چونکە چەوریەکانی ورگ دەشارێتەوە باڵات درێژ دەردەخات، ئاگاداربە لە هەڵبژاردنی جلوبەرگی پەڕ پەڕە و چین چین، چونکە زیاتر لە کێشەی خۆت نیشان دەدات.
لەپێکردنی پێڵاوی بەرز، چونکە شێوازێکی شیک و سەرنجڕاکێش و کەمتر لە کێشەی خۆت دەردەخات.
هەڵبژاردنی ئەو جلوبەرگانەی، ڕەنگیان داخراو و تاریکە ، چونکە لەشت ڕێک و باریکتر دەردەخات، بۆ نمونە سوری تێر.
خەندان
