زەمانێكە پسپۆڕان و زانایانی بواری وزە و هێز، بە دوای جێگرەوەی وزەكانی نەوتدا دەگەڕێن، تا بتوانن هاوتایەك، یان جێگرەوەیەكی بەهێز بدۆزنەوە و لە نێو ماشێنەكان بكرێت و لە سەرچاوەی وزەی نەوت بە دوور بن، تەنانەت چەندین بیرۆكەیان دۆزیوەتەوە، كەچی ئەنجامی زۆربەیان وەكو سەرچاوەی نەوت نییە، ئەوەتا لە دواترین بەرهەمی تازەدا، بیرۆكەی دانانی تابلی وزەی خۆر لەنێو بەلەم و كەشتییەكاندا دابنێن، كە راستەوخۆ وزە لە تیشكی خۆر وەربگرێت و دواتر بارهەڵگری بكەن، جگە لەوەش پەرەیان بە شێوە و ماددەی بەلەم داوە، كە لە دار و پلاستیك و ئاسنەوە بگۆڕدرێت بۆ شووشە، سەرەتاش دەریاوانێكی هۆڵەندی بە ناوی (ڤان دێر شێر)، بەلەمێكی لە شووشە دروست كرد كە بە تیشكی خۆریش كار دەكات، خێراییەكەی دەگاتە (15) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، ئەو جۆرە بەلەمە لە شووشە و ماددەی پلاستیك دروست كراوە، هەروەها نزیكەی (165) هەزار دۆلاری تێچووە.