خەوێكی باش هاوتای چەندین هەنگاوی جوانكارییە
August 24, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- خەوتنێكی باش بۆ خانمان، پێویستە لە نێوان (7 – ???? كاتژمێر بێت، بە تایبەت خەوی شەوان، كە گرنگی زۆر زیاترە لە خەوی رۆژ، چاكتریشە ئەگەر خانمان شەوانە زوو بخەون و بەیانیانیش زوو هەڵبستن، چونكە ئەوە سوودێكی گرنگی هەیە بۆ پاكی و سافی پێست و تەندرووستی خانەكانی رووخسار.
- خەوتن، وا لە جەستە دەكات، كە خانەكانی پێست چالاكتر و ئەكتیڤ بن، بە تایبەت كاتێك برین و وردە خاڵ و پەڵە هەبێ، ئەوە بەرگری خانەكان وا لە گرفتانە دەكەن كە بەرەو نەمان بچن و نەمێنن.
- ئەگەر شەوانە خەوێكی باشت بە دەست هێنابێ، بەیانیان چاوەكان گەش و جوان دەبن، تەنانەت سپێتی چاوەكانت لە دوورەوە دەردەكەون، پێچەوانەی كەم خەوی، كە چاوەكانت سوور دەبێتەوە و ماكیاژەكەشت ئەوەندە كاریگەری نابێت لە جوانی چاوت.
- خەوی باش و تەندرووست، ژێرەوەی چاوەكانت لە ئەستووربوون و رەش بوون دەپارێزێت، پشتە چاویشت پڕ و گونجاو دەبێت، بەڵام ئەگەر خەوت كەم بێ، پشتە چاوت چرچ و لۆچی پێوە دیار دەبێت و ئیدی جوانی چاوەكانت نەشیاو دەبێ. هەوڵدە شەوانە بەر لە خەوتن، بڕێكی زۆر ئاو بخۆیتەوە و بەیانیانیش شەربەتی سرووشتی نۆش بكەیت، لە بیریش نەكەیت كە ددانەكانت بشۆیت تا دەمت پاك و بۆن خۆش بێت.
- لە خواردنی چەور و بەهێز دوور بكەوە و هەوڵدە شەوانە خواردنێكی گونجاو بخۆیت، چاكتریشە میوە و سەوزەی لەگەڵ بێت، چونكە خواردنی بەهێز بەر لە خەوتن، پێستی رووخسارت تووشی زیپكە و پەڵە و چرچ و لۆچی دەكات.
- وا چاكە شێوازی نووستنت شیاو بێ، لە شوێنێكی بێدەنگ و دوور لە رووناكی بێت، تەنانەت هەوڵدە روخسارت بە سەرین نەكەوێ، چاكترە پشتەسەرت لەسەر سەرین بێت، یان دەم و چاوت لەسەر دەستت دانێ و دەستت بخە ژێر سەرت و بخەوە، چونكە هەندێ جار سەرین و پێخەفی خەو پێستت تووشی گرفت دەكەن.
- شەوانە بەر لە نووستن، گەرماوێك بكە و چاكتریشە بە ئاوی شلەتێن خۆت بشۆیت، پاشان مەهێڵە هیچ ماكیاژ بە روخسارت بمێنێتەوە و كرێمی شەوانەش بۆ پێستت بەكاربهێنە.
