سەردەمی تەكنۆلۆژیا و ئینتەرنێتە، كە جیهان بەرەو ئاسۆیەكی گەشتر دەچێ، كەچی ئەو پیاوە تەمەن (99) ساڵە زۆربەی تەمەنی لەو ئەشكەوتەدا بەسەر بردووە، بەبێ ئاو و كارەبا و خواردنی خۆش، وەكو ئەوەی لە چاخی بەردینی بژی و باكی بە هیچ نەبێت، ئەو پیاوە ناوی (پێدرۆ لۆكا)یە، تەمەنی سەدەیەكە، لە ئەشكەوتێكی بەرزی ویلایەتی (تۆكۆمان) لە باكووری ئەرژەنتین دەژی، كە نزیكەی (40) ساڵە بە یەكجاری لە تەنیاییدا دەژی، ئەگەرچی جاران جارجار سەردانی شاری كردووە، بەڵام ئێستا بە یەكجاری ژیانی رۆژانەی خۆی لەو ئەشكەوتەدا بەسەر دەبات، ئەو پیاوە رۆژانە خۆی و تفەنگەكەی (3) كاتژمێر دەبڕێت و دەچێتە راوكڕدن، دواتریش ئەوەی راوی بكات دەیهێنێتەوە و نۆشی دەكات، خاوەنی (11) كەڵەشێر و دوو مەڕ و بزنە، لە بەرەبەیانی هەموو رۆژێكدا، ئاگرێكی گەورە دەكاتەوە و وەك هێمایەك بۆ كەسانی دیكەی هاوشێوەی خۆی تا بەشداری ئەو ژیانە تەنیاییەی بكەن.