پێکهاتەیەی سروشتی بۆ بەرزکردنەوەی کوڵمەکانت
August 23, 2016
رەنگا و ڕەنگ
دوور لە نەشتەرگەری جوانکاری دەتوانیت پێکهاتەی سروشتی بەکاربهێنیت، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی سەر کوڵمەکانت، بۆ ئەوەی ڕوخسارت قەڵەو دەربكەوێت بێ ئەوەی هیچ زیانێكی هەبێت و كاردانەوەی خراپ لەسەر پێست دروستبکات.
كەوچكێك خومرە
كەوچكێكی بچوک هەنگوین
كەمێك ئاوی لیمۆ
كەوچكێك ماست
سەرجەم پێکهاتەکان تێكەڵاوبكە و دواتر بیدە لەسەر كوڵمەكانت بۆ ماوەی 20 خولەك دواتر ڕوخسارت بە ئاوی شلەتێن خاوێن بكەرەوە، پێویستە لەهەفتەیەكدا چوارجار ئەم پێكهاتەیە بۆ هەڵئاوسانی كوڵمەكانت بەكاربهێنیت.
خەندان
