لە جیهاندا چەن ملیاردێر و دەوڵەمەندێك هەن، كە پارەی زۆربەی جیهانیان لەلای خۆیان قۆرخ كردووە، هەندێكیان لە بواری سەرمایەداری و هەندێكی دیكەش لە خەزێنەی خۆیان داناوە، ئەوانە (67) كەسن، سامانەكانیان زیاتر لە (3.5)ملیار خەڵكی جیهانە، واتە ئەم (67) دەوڵەمەندە بڕی پارە و سامانەكانیان پێكەوە زیاترە لە سامانی (3.5) ملیار كەسی ئاسایی و ناوەندە، هەر یەكێك لەم دەوڵەمەندانە خاوەنی سامانێكە كە ئەگەر (52) ملیۆن كەس كۆ ببنەوە و پارەكانیان بكەن بە یەك ئەو كاتە لە ئاستی یەكێك لەم دەوڵەمەندانە دەوەستنەوە. (بیڵ گەیتس) خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بە تەنیا خاوەنی زیاتر لە (80) ملیار دۆلارە، ساماناكەی بەرامبەر سامانی (156) ملیۆن كەسی ئاسایی دەبێت. ئەوەی جێی سەرسوڕمانە لەم (67) خانەدان و دەوڵەمەندە، (47) یان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكان، دووەم دەوڵەمەندەكان لە ئەڵمانیان و پاشان لە رووسیان، ماوەكەی تریش لە (13) وڵاتی تری جیهانن.