دار و بار لە جێگەی بەنزین و گاز

دار و بار  لە جێگەی بەنزین و گاز
كاتێك نیشاندەری كەمیی بەنزین لە ئۆتۆمبێلەكانمان دەبینین، هەمیشە پێی دڵتەنگ دەبین و ئاواتمانە هەمیشە گێچەكە لەسەرەوە بێت، بەڵام وادیارە لە وڵاتی ئۆكڕانیا، بیرۆكەیەكی دیكەیان داناوە تا لە كێشەی بەنزین بە دوور بن، ئەویش بە دانانی ئامێریك كە دار دەسووتێنێت و وزەی ئاگرەكە و هەڵمەكەی لە شوێنی گاز و بەنزین بەكاردەهێنین، بەتایبەت ئەو ئۆتۆمبێڵانەی بە گاز كاردەكەن، یەكێك لەو ئەندازیارانەی ئەو بیرۆكەیەی داناوە ناوی (یۆجین چێرینگۆڤ)ی تەمەن (36) ساڵە، چەندین ئوتۆمبێلی لە گازەوە كردووە بە دار، كە لە دواوەی ئۆتۆمبێلەكە، شوێنی خستنەناوەوەی داری داناوە و هەر لەوێشەوە دارەكە دەسووتێت و هەڵم و وزەكەی بۆ ناو مەكینەی ئۆتۆمبێلەكە دەچێت و دەیكات بە جوولە بۆ بزوێنەرەكان، بەڵام خێراییەكەی ئەوەندە نابێت و تەنیا دەتوانێت (80) كیلۆمەتر لە كاتژمێریكدا ببڕێت.
Top