گەرمی و بەتێنی تیشكی هەتاوی لە هاویندا، كاریگەری خراپی لەسەر پێستی روخسار و جوانیی خانمان دەبێ، ئەگەرچی زۆربەی ئافرەتان لە رۆژانی گەرمادا، پێویستە بچنە دەرەوە و یان بۆ كاری فەرمی و دەوام و دەرچوون، بەڵام بۆ ئەوەی پارێزگاری لە جوانیت لە بەرامبەر تیشكی خۆردا بكەیت، دەبێ كرێمی دژەهەتاو بەكاربهێنیت، بەڵام زۆر جار ئەو كرێمە كاریگەری دژایەتی گەرمای نابێت، یان دەتوێتەوە، بۆیە چارەسەرێكی دیكە هەیە، ئەویش بە لەسەركردنی كڵاوی هاوینەیە، كە هەم مۆدێكی جوانە لەسەر سەر و دەتوانی وەك ئێكسسوارێك بەكاری بهێنیت، هەروەها بیكەیتە قەڵغانێكی جوانی بۆ پارێزگاری لە جوانیی روخسار و سەرت. كڵاو لەگەڵ هەموو جۆرە جلێك لەسەر دەكرێ، لەوانە: جینز و تەنوورە و پانتۆڵ، هەروەها لەگەڵ جلی سەرەوەش وەك قەمیس و بەدی و تیشێرت، ئەو مۆدە كڵاوانەی ئێستا لە هاوینەدا لەسەر دەكرێن بریتییە لە : كڵاوەكانی (بەیسبووڵ، نیوسبۆی، ڤیسۆر، دییرستاكلەر).