وێنەكێشان و تابلۆ لەسەر باڵە رەنگینەكانی پەپوولە

وێنەكێشان و تابلۆ  لەسەر باڵە رەنگینەكانی پەپوولە
وێنەكێشان و ئارەزوومەندانی وێنە، هەمیشە تابلۆ و وێنەكانیان لەسەر كاغەز و كەنەڤاس و تەختە و دیواردا دەكێشن، كە كەرەستەیەكی تەخت و راستە شێوازی وێنەكێشانەكە خۆشتر و فراوان دەكات، بەڵام هونەرمەند و وێنەكێشێكی مەكسیكی بەناوی (كریستیان رامۆس)، زۆربەی بەرهەمەكانی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان نمایش دەكرێت و داوای دەكرێت، ئەوجارەیان بیرۆكەیەكی تازەی داهێناوە بۆ وێنەكێشان، بیرۆكەكەش بریتییە لە وێنەكێشان لەسەر باڵی پەپوولە، ئەگەرچی باڵی پەپوولە ناسكە و بەڵام ئەو كارەی كردووە و سەركەوتنیشی بە دەست هێناوە، دوای ئەوەی ئەو هونەرمەندە داوا لە باخچەوان و باغەوانان دەكات، كە پەپوولەی مردوو بدۆزنەوە و بۆی بهێنن، دوای ئەوەی پەپوولە مردووەكان دەهێنێت و بە لێدانی مۆمی تواوە و مەعجوونی ددان، وێنەكان لەسەر باڵی پەپوولەكان دەكێشێت، بەم چەشنە چەندین تابلۆی ناوازەی كەسایەتی و وێنەی سرووشتی و دیاردەكانی لەسەر باڵە رەنگینەكان پەپوولە كێشاوە.
Top