گیراوەیەکی سروشتی بۆ خاوکردنەوەی قژت
August 22, 2016
رەنگا و ڕەنگ
دەتوانیت لەماڵەوە چەند پێکهاتەیەکی سروشتی تێکەڵ بکەیت و دواتر و بەکاربهێنیت بۆ قژەکەت تا خاو بێتەوە بەبێ بەکارهێنانی گەرمی،
توێكڵی مۆز ی نوێ واتە بێ ڕەشبوون و خراپی
دوو كەوچك زەیتی گوێزی هیندی
دوو كەوچك زەیتی زەیتون.
سەرجەم پێكهاتانە لەناو خەڵاتەدا تێكەڵاو بکە پاشان دواتر بۆ ماوەی دە خولەك بیخەرە سەر ئاگرێكی کەم، دواتر كە سارد بۆوە بخرێتە ناو دەفرێکی خاوێنەوە.
گیراوەکە بۆ ماوەی 60 خولەك بیدە لە قژت، دواتر بە ئاوی شلەتێن و شامپۆی تایبەت قژەکەت بشۆ، هەفتەی یەكەم پێویستە هەموو ڕۆژێك ئەم پێكهاتەیە بدرێت لە قژ، دواتر دوو ڕۆژ لەهەفتەیەكدا، بەڵام كاتێك ئەم پێكهاتەیەتان بەكارهێنا و هەستان كرد قژتان هەڵدەوەرێت و پێتان ناکەوێت باشتر وایە بەكارینەهێنن.
