جوانی ددانەكانت روخسارت جوانتر دەكات

جوانی ددانەكانت روخسارت جوانتر دەكات
ددانەكانت، واتە جوانیی روخسارت، جوانیی زەردەخەنە و پێكەنینت، سپێتی و ناسكی دەم و دەوت، سەرنجڕاكێش بوونی لێوانت، هەموو ئەوانە وەسفی دكتۆری ددان و پسپۆڕی جوانكارین، ئەگەرچی ماكیاژێكی جوان و جلێكی جوانیشت لەبەر بێت، كاتێك ددانەكانت پێچەوانەی جوانیت بوون، ئەو كاتە ماندووبوونت لە جوانیدا بەفیڕۆ دەڕوات. بۆیە گرنگە ددانەكانت بە جوانترین شێواز دەربكەون، تا زەردەخەنە و جوانی روخسارت بگەشێتەوە، رەنگە تێبینی كچە هونەرمەند و ئەكتەرەكانی فیلمان كردبێ كە جوانییان سەرنجڕاكێشە، جوانیی ئەوان زیاتر لە ددان و ماكیاژەكانی روخساریانە، تۆی خانمیش دەتوانی بە سوودوەرگرتن لەم ئامۆژگارییانەی پسپۆڕانی جوانكاری و ددان، پارێزگاری لە جوانیی ددانەكانت بكەیت و زیاتر جوانتر و سەرنجڕاكێشتریان بكەیت:
سەرەتا ئەو مەعجوونە هەڵبژێرە كە ماددەی فلۆرایدی لە پێكهاتەكەیدا هەبێت و هەوڵبدە ماوە ماوە ددانەكانت لەلای پزیشك بشۆیت و پاكیان بكەیتەوە، هەردەم داوی پاككردنەوەی ددان بەكاربهێنە و شەوانە داو لە هەموو ددانەكانت بدە و پاشان بیشۆ، جار جارەش ئاوی و لیمۆ و خوێ وەك گیراوەیەكی سرووشتی لە ددانەكانت بدە و دەشتوانی پەلكی مۆز بە ددانت بخشێنیت و چارەسەرێكی سەیری دەبێت.
Top