كەوچك یان تابلۆی وێنەكێشان

كەوچك یان تابلۆی وێنەكێشان
لە سەدەكانی پێشوو زیاتر گرنگییان بە تابلۆكانی وێنەكێشان دەدا، كە زیاتر لە سەدەی (19 و 20)دا زۆرترین تابلۆ لەلایەن وێنەكێشە بەناوبانگەكانی جیهان كێشران، بەڵام لە سەدەی تازەدا، زیاتر گرنگی بە وێنەكێشان درا، بەتایبەت ئەو وێنەكێشانەی كە بووە بەرهەمێكی سەیر و ناوازە، وەك وێنەكانی ئەو وێنەكێشە رۆمانییە كە كەرەستەكانی خواردن و ژووری چێشتی كردۆتە تەختەی وێنەكێشان، ئەو وێنەكێشە ناوی (ئیوانیا فانی)یە، وێنەی لەسەر زۆربەی كەرەستەكانی چێشت كێشاوە، دوا نمایشی بریتی بوو لە وێنەكێشان لەسەر كەوچكی خواردن، كە جۆرەها وێنەی سادە و سێ رەهەندی (3D) كێشاوە، دەتوانی بەر لەوەی كەوچكە خواردنێك نۆش بكەی، سەیرێكی وێنەكان بكەیت، چونكە كاتێك مرۆڤ خواردن بە كەوچك دەخوات، هەمیشە سەیری ناو كەوچكەكە دەكات.
Top