تەنوورەی درێژ و تەنك لوتكەی مۆدی جلی هاوینەیە

تەنوورەی درێژ و تەنك لوتكەی مۆدی جلی هاوینەیە
لە هاویندا، هەموو جلێك باو نین و تەنیا ئەوانە نەبن كە لەبەركردیان خۆش و فێنك و تەنكە، چونكە گەرمای هاوینە رێگە بە هەموو جۆرە جلێك نادات بە سانایی لەبەریان بكەی، ئەگەرچی مۆدی پانتۆڵی جینز و كاوبۆی زیاتر باوە لە نێو كچاندا، بەڵام ئافرەتان و خانمانی ماڵ زیاتر تەنوورەیان بەلاوە گرنگە، لە دواترین مۆدەكانی تەنوورە كە گۆڤاری جوانكاری فەڕەنسی (ئیللی- elle)، چەندین مۆدی تەنوورەی هاوینەی دەرخستووە و ئاماژەشی بە شێواز و رەنگەكانی داوە، لێرەوە ئاشنایان بە :
- تەنوورەی موسلین، كە جۆرە تەنوورەكە لە سەرەوە تەسكە و لە خوارەوەش فراوان دەبێتەوە، بۆ ئەوانە باشە كە كێشیان زۆرە و بە كەمی دەریان دەخات.
- تەنوورەی تەنك: مۆدێكی دیكەیە و زیاتر لە رەنگی سەوزە و نەخشدارە، لە بەشی خوارەوە پێشەوە كورت دەبێتەوە و لە دواوەش درێژە، بۆ دەرچوون و ئاهەنگ دەپۆشرێت.
- تەنوورەی دووبەر: مۆدێكی دووبەرە، وەك ئەوەی بە دوو تەنوورە خۆی نیشان دەدات، بەڵام لە راستیدا یەكێكە و پارچەیەكی دیكەی لەسەر دانراوە، لە سەرەوە تەسكە و لە خوارەوەش كراوە.
- تەنووری نەخشدار: مۆدێكی ناواز و جوانە لە هاویندا، كە سەراپای بە نەخشی جۆراوجۆر و گوڵدار رازاوەتەوە، دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی هەیە، بۆ دەرچوون و بازاڕكردن دەپۆشرێت.
- تەنوورەی دەریایی: شێوازی لەسەر شەپۆڵی دەریادا وەرگیراوە، كە بە پەڕ پەڕە و نەخشی جۆراوجۆرە، بۆ دەوام و شوێنی فەرمی و زانكۆ دەپۆشرێت.
Top